مەكتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یادی یوبیلی زێڕینی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان پیرۆزدەکات

کوردستان 10:29 PM - 2026/04/25

هەڤاڵانی تێکۆشەری كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان                                                  

لە یادی یۆبیڵی زێڕینی كۆمەڵەی خوێندكارانی  كوردستاندا، پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاڕاستە دەكەین و هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین   

كۆمەڵەی خوێندكاران  لە خەباتی پیشەیی ، دیموكراتی و نیشتیمانیدا هەمیشە پێشڕەو و كارا بوون بۆ خزمەتی خوێندكاران و پێگەیاندنی سەركردەی لێهاتوو لەناو بزووتنەوەی سیاسی كوردستاندا 

 لە قۆناغی نوێی  كاركردنیشتاندا کە مەبەستتانە بە ستایڵی کاریگەری سەردەمانە خەباتی پیشەیی خوێندکاری پەرەپێبدەن و خزمەتی چۆنایەتی توێژی خوێندکاران بکەن  بونەتە  جێگەی هیوا و ئومێدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە هەمیشە پاڵپشت و داكۆكیكەر بوە لە ڕۆڵی رێكخراوە پیشەییەكان.  

دووبارە یۆبیڵی زێڕین ی كۆمەڵەی  خوێندكاران پیرۆز بێت و هەمیشە لە نوێگەریدا بن 

مەكتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو