لەشاری هەولێر ڕێباز بێرکۆتی سەردانی پارتی چاکسازی تورکمانی دەکات
ئەمرۆ، ڕێباز بێرکۆتی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی٣ی هەولێری یەکێتی، هاورێ لەگەڵ جێگران وکارگێڕانی مەڵبەند، سەردانی پارتی چاکسازی تورکمانی کرد ،لەلایەن عەبدولقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازی و مونا قاوەچی جێگری سەرۆک پێشوازیان لێکرا .
لەدیدارێکدا ڕێباز بێرکۆتی بەناوی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ٢١ی ساڵەی دامەزراندنی پارتی چاکسازی تورکمانی پێڕاگەیاندن و تەئکیدی کردەوە کە سەرۆک بافڵ گرنگی و بایەخی تەواو بەمافی پێکهاتەکان دەدات.
لەبەرامبەریشدا سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانی سوپاس و خۆشحاڵی نیشاندا .