پەیامی پیرۆزبایی ڕفعەت عەبدوڵا بەبۆنەی یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان

کوردستان 11:06 AM - 2026/04/26

بەڕێزان... لەکۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
بەبۆنەی یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەکەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لەئێوەو سەرجەم خوێندکارانی کوردستان دەکەم، هیواخوازم لەخزمەتکردنی زانست و خوێندکاران و خەباتی پیشەیی و مه‌ده‌نیدا سەرکەوتوبن.

بەشانازییه‌وە ئه‌مڕۆ یادی ڕێكخراوێكی ڕچەشکێن و داهێنەر ده‌كه‌ینه‌وه‌ کەمێژوویەکی پرشنگداری هه‌یه‌ له‌جوڵانەوەی خوێندکاری و کانگای بونیادنانی چەندەها کادری سەرکەوتوو بووە کەئێستا لەسێکتەرە جیاوازەکانی کوردستاندا خزمەت دەکەن.

مایەی دڵخۆشییە لەیۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەکەتاندا «٥٠ ساڵ شانازی لەخەباتەوە بۆ داهێنان»تان کردووە بەدروشمی وەرزی نوێتان، کەگوزارشتە لەوەی سەرمایەی پڕ شانازی ڕێکخراوەکەتان دەکەنە داهێنان بۆ بردنەوەی ئایندەو نوێباوو پیشەییانە داکۆکی لەماف و داخوازیە ڕەواکانی خوێندکاران دەکەن. 
ڕێزو نه‌وازش بۆ ئه‌و خوێندكارانەی‌ له‌پێناو دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان شه‌هید بوون.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو