سیاسەتمەدارانی عیراق: ئەم دۆخەی دەگوزەرێت چارەسەر بكرێت

عیراق 03:05 PM - 2026/04/26

دۆخی ئابووری عیراق لە بەردەم چەندین ئاڵنگاری دارایی گەورەدایە، بەتایبەت دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئێران و داخستنی گەرووی هورمز كە بەشێكی زۆری نەوتی وڵاتەكە كە سەرچاوەی سەرەكی داهاتە لەوێوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرا.
سیاستمەداران و پسپۆڕانی بواری سیاسەت لەبارەی دۆخی ئابووری عیراق ئایندەی وڵاتەكە، بۆچوونی جیاوازیان هەیە، بەشێكیان پێیان وایە ئەم دۆخەی عیراقی تیایە بەهۆی دیاری نەكردن كاندیدی سەرۆك وەزیران و پێكنەهێنانی كابینەی نوێی حكومەتە، بەڵام بەشێكی تریان پێیان وایە ئەم دۆخە پێشینەیەكی كۆنی هەیە، ئەویش ئەوەیە دارایی عیراق بەستراوەتەوە بە بانكی فیدڕاڵی ئەمریكاوە و هەر قەیرانێكیش جیهان بگرێتەوە عیراق بەشێكی لێی بەردەكەوێت. پسپۆڕانی بواری سیاسەت پێیان وایە، پێوستبوو لە دوای پرۆسەی ئازادی عیراق، وڵاتەكە لەو بابەتە رزگار بكرایە. هۆكارێكی تریش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە ئابووری عیراق بەتەواوی پشتبەستووە بە نەوت و گەشە بە هەمەچەشنكردنی ئابووریەكەی نەدراوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو