زیانەكانی جەنگ لە وڵاتانی كەنداو دەگاتە 200 ملیار

عیراق 11:44 AM - 2026/04/20

سەرهەڵدانی جەنگی ئێران لە 28ی شوباتەوە، بەو ماوەیەش كە ئاگربەستی تێدا راگەیەنرا دیمەنی ئابووری وڵاتانی عەرەبی گۆڕیوە، نرخی وزە، كەرتی كەشتیوانی و بیمەی بەرزكردووەتەوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی تێكداوە و چەند جارێك خشتەی گەشتە ئاسمانییەكانی هەڵوەشاندووەتەوە، ئەم كاریگەرییانە پەیوەندی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەسەر جیهان داناوە.

بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان،هۆشداریداوە لەوەی زیانەكانی ئابووری لە وڵاتانی عەرەبیدا دەتوانن بگاتە نزیكەی 200 ملیار دۆلار، كە بەرهەمی ناوخۆیی ناوچەكە لە نێوان 3.7% بۆ 6% كەم دەبێتەوە، ئەمەش هاوتایە لەگەڵ  بەرزبونەوەی  قەبارەی زیانەكان بۆ نزیكەی 200 ملیار دۆلار.

وڵاتانی عەرەبی بەر لەسەرهەڵدانی جەنگ، خۆیان بۆ گەشەیەكی ئابووری باشتر دانابوو، لە ناكاو ئەوەی چاوەڕوانی نەبوون روویدا و رووبەڕووی شۆكێك بوونەوە، كە وایكرد جارێكی تر ئابوورییەكەیان لە قاڵب بدرێتەوە، بەجۆرێك ئەمجارە لەسەر بنەمای خۆڕاگرییان و زاڵ بوون بەسەر قەیرانەكان پلەبەندییان بۆ بكرێتەوە.

بەپێی داتای دامەزراوە چاودێرەكانی ئابووری جیهان لە دیمەنە گەورەكەدا وادەردەكەوێت، كە گەشەی وڵاتانی عەرەبی بەرە و خاوبوونەوە دەچێت، چونكە شەڕی ئێران و ئەمریكا لە ڕووداوێكی جیۆپۆلەتیكیەوە گۆڕاوە بۆ شۆكێكی ئابووری تێیدا كەرتەكانی وزە، بازرگانیی و زنجیرەكانی دابینكردن تێكدەدات.

ئەگەرچی داهاتووی جەنگەكە دیارنییە، بەڵام لە ئێستاوە بانكی جیهانی گەشەی ئابووری كەنداو لە 4٪ وە كەمكردووەتەوە بۆ كەمتر لە نیوەی ئەو ڕێژەیە واتا 1.8٪. هەروەها سندوقی نێودەوڵەتی دراویش كەمتر گەشبینە و ڕێژەی گەشەی بە 1.1٪ داناوە، كە ئەمەش بەواتای وەستانی گەشەكردن دێت و وڵاتان زیاتر بەرگریی لە بەبەهێزی مانەوەیان دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو