مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك : ڕەوتی حیكمە لەكایەی سیاسی عێراقدا ڕۆڵێكی بەرچاو و كاریگەری هەبووە
بەبۆنەی بەستنی سێیەمین كۆنگرەی گشتی وهەڵبژاردنەوەی سەماحەتی سەید عەمار حەكیم بەسەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین .
ڕەوتی حیكمە لەكایەی سیاسی عێراقدا ڕۆڵێكی بەرچاو و كاریگەری هەبووە لەبەهێزكردنی هەماهەنگی نێوان لایەن وپێكهاتە جیاوازەكانی عێراقدا .
ئومێدی بەردەوامی زیاترتان بۆ دەخوازین لەو ڕۆڵ و پێگەیەتان كە لەكایەی سیاسی عێراقدا گێڕاوتانە ، هەمیشە شاد و سەركەوتوبن .
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان