چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك وەزیران كۆدەبێتەوە

عیراق 09:55 AM - 2026/04/20

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك وەزیران كۆدەبێتەوە  لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق و چوارجار هەوڵی كۆبوونەوەی بێئەنجام، بڕیارە ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆكوەزیران كۆببێتەوە.

ئەمیندارێتی چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێكدا بانگهێشتی سەركردەكانی چوارچێوەكەی كردووە بۆ كۆبوونەوەكە، لە نووسینگەی عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی.

بەپێی، كارنامەی كۆبوونەوەكە، كۆبوونەوەكە تەنها یەك بڕگە لەخۆدەگرێت كە بریتییە لە یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك وەزیران.

دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق لە 11ـی نیسان، چوارچێوەی هەماهەنگی چوارجار هەوڵی كۆبوونەوەی داوە بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك وەزیران، بەڵام بەهۆی ناكۆكییەكانەوە كۆبوونەوەكە نەكراوە.

بەپێی دەستووری عیراق، سەرۆك كۆمار دەبێت لەماوەی 15 رۆژدا كاندیدی سەرۆك وەزیران بۆ پێكهێنانی حكومەت رابسپێرێت، بەو پێیەی چوارچێوەی هەماهەنگی تاوەكو 26ـی نیسان دەرفەتی لەبەردەمدایە بۆ پێشكەشكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو