تاران مەرج بۆ خولی دووەمی دانوستان دادەنێت

عیراق 09:50 AM - 2026/04/20

 لە كاتێكدا بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی ئەمریكابۆ ئەنجامدانی خولێكی تری دانوستان  بەرەو ئیسلامئاباد بەڕێبكەوێت بەڵام ،میدیاكانی ئێران، گومان دەخاتە سەر دانوستانەكان و دەڵێت،تاران بە مەرج دانوستان دەكاتەوە.

ئاژانسی تەسنیمی نزیك لە سوپای پاسداران لە زاری وەفدی  ئێرانەوە بڵاویكردەوە، تا گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران لەلایەن ترەمپەوە بەردەوام بێت هیچ دانوستانێك ناكرێت.ئاژانسەكە ئاشكرای كردووە، ئاڵوگۆڕی پەیام لەنێوان ئێران و ئەمریكا لە ڕێگەی پاكستانەوە لە چەند رۆژی ڕابردوو و دوای كۆتایی هاتنی خولی یەكەمی دانوستانەكان بەردەوام بووە،ئەم ئاڵوگۆڕی پەیامە درێژەپێدەری هەمان دانوستانی خولی یەكەمە، كە بەوتەی ئاژانسەكە دانوستانەكان بەهۆی چاوتێبڕینی زیادەڕۆیی ئەمریكییەكان شكستی هێناوە .

هاوكات ئاژانسی ئێرنا، ئامادەنەبوونی وەفدی  ئێرانی لە خولی دووەمی دانوستان راگەیاند و بۆ ئەوەش ئاماژەی بە چەند خاڵێك كردووە،ئەوانیش داخوازییە زیادەڕۆییەكانی واشنتۆن، چاوەڕوانییە ناواقیعییەكان، گۆڕانی بەردەوامی هەڵوێست و دژایەتییە دووبارەكان و بەردەوامی گەمارۆی دەریاییە.

رۆژی یەك شەممە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، نوێنەرەكانی ئێوارەی رۆژی دووشەممە دەچنەوە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان بۆ ئەنجامدانی خولێكی تری دانوستان ، هاوكات  كۆشكی سپیش ڕایگەیاند، وەفدی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی جەی دی ڤانس و ئەندامێتی ستیڤ ویتكۆف و جارید كۆشنەر دووشەممە بەرەو پاكستان دەكەوێتەڕێ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو