سەدان تۆن ماسی لە كەناری رووباری دیجلە مرداربوونەوە

عیراق 03:24 PM - 2026/04/19

بارانێكی كورت بووە هۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی عیراق، دەروازەكانی بەنداوی حەمرین بكەنەوەو ئاو بنێرن بۆ دیالە، كە لقێكە بەهۆی ئاوەڕۆی پاكنەكراوەوە خنكێنراوە.پاشان ئاوە پیسبووەكە چووە ناو دیجلە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەو حەوزە ماسیانەی كە لە كەناری رووبارەكە دروستكرابوون ئاوی پیسیان تێبچێت و سەدان تۆن ماسی مردار ببنەوە، حەیدەر كازم كە خاوەنی یەكێك لەو حەوزە ماسیانەیە ماتەمینی بۆ لەناوچوونی ئەو شوێنەی سەرچاوە بژێوی خۆی و خێزانەكەی بوو دەگێڕێت و دەڵێت،تەنها لە ماوەی دوو سەعاتدا تەواوی پڕۆژەكەم نەما  و گەڕامەوە بۆ سفر.
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو