ترەمپ لەبیرۆكەی دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی خارگ پاشەكشە دەكات

عیراق 11:57 AM - 2026/04/19

وادیارە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا، بە خۆیدا چووەتەوە و لە بیرۆكەی ناردنی هێزی زەمینی بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی خارگی ئێران پاشەكشەی كردووە، چونكە پێی وایە ئەگەر هێز بنێرێت سوپای ئەمریكا دەبنە قوربانی.

ررۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە سەرچاوەكان بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ پشتگیری لە سوپای وڵاتەكەی  ناكات بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی خارگی ئێران، لە ترسی قوربانییەكی زۆر.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، سەرۆكی ئەمریكا دڵنیا كراوەتەوە كە ئۆپراسیۆنەكانی نیشتنەوە لە دوورگەكە سەركەوتوو دەبن.بەڵام ترەمپ پێی وابووە ،كە سوپای ئەمریكا دەبێتە ئامانجێكی ئاسان و زیانێكی قورسی بە شێوەیەكی قبوڵنەكراو بەردەكەوێت.

هەربۆیە ترەمپ هەڕەشەی ئەوەی كردووە ، دوورگەی خارگ كە گرنگییەكی ستراتیژی گەورەی هەیە بۆ ئێران، بە تواوی لەناوی دەبات و دەیسڕێتەوە ،ئەگەر تاران گەرووی هورمز نەكاتەوە و دانوستانەكان ئەنجامێكی خێرای لێنەكەوتەوە.

دوورگەی خارگ شادەماری ژێرخانی نەوتی ئێرانە، گواستنەوەی نەوتی تاران لە ڕێگەی بۆرییەوە و بەستنەوەی بە گەورەترین كێڵگە بەرهەمهێنەرەكانی ئێران لێرەوە دەكرێت، لەوانە كێڵگەكانی مارون، ئەهواز و گەچساران.

دوورگەكە تاكە دەروازەی ستراتیژی ناردنی نەوتی ئێرانە بۆ بازاڕەكانی جیهان، هەر زیانێك بەر ئەو دوورگەیە بكەوێت، وێرانكردنی ئابووری ئێرانە و بە ئامانجگرتنیشی ئابووری وڵاتەكە بە تەواوەتی دادەڕمێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو