بڕینی ئینتەرنێت لە ئێران 50 رۆژی تێپەڕاند

عیراق 10:07 AM - 2026/04/19

بڕینی ئینتەرنێت لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێران لەسەرەتای جەنگەوە 50 ڕۆژی تێپەڕاندو دەیان  ملیۆنان هاووڵاتی لە جیهان دابڕاون.

ڕێكخراوی نێتبلۆكس بۆ چاودێریی پەیوەندییە دیجیتاڵییەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە ، بڕینی ئینتەرنێت لە ئێران تا ئێستاش بەردەوامە و بووەتە هۆی تێكدانی بژێوی ژیانی زۆرینەی ئێرانییەكان و پێشێلكردنی مافە مرۆییەكانیان، چونكە هەزار و 176 سەعاتە لە جیهان دابڕاون.

ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوە كردووە، لەو ماوەیەدا تەنیا ڕێگە بە ئێرانییەكان دراوە ماڵپەڕە ناوخۆییەكان بە سنووردارییەكی زۆرەوە بەكاربهێنن، بەكارهێنانی سۆشیاڵ میدیا قەدەغەكراوەكانی وەك ئینستاگرام بەكارهێنەرانی ناچاركردووە پەنا بەرنە بەر ڤی پی ئێن،نێتبلۆكس ڕاشیگەیاندووە، ژمارەیەكی زۆر كەم لە خەڵك توانیویانە دەستیان بە خزمەتگوزاری ستارلینك یا ئینتەرنێتی مانگی دەستكرد بگات، كە ئەوانیش لەلایەن دەسەڵاتەوە قەدەغەكراون.

هەرچەندە لەهەشتی نیسانەوە ئاگربەست لەنێوان ئێران و ئەمریكا راگەیەندراوە، بەڵام هێشتا سنوورداركردنی توندی ئینتەرنێت لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بەردەوامە، ئەمەش بووەتە هۆی پەككەوتنی بژێوی 10 ملیۆن هاووڵاتی و زیانێكی قورسی دارایی بە سەرجەم سێكتەرە خزمەتگوزارییەكان گەیاندووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو