حكومەتی ئێران 46 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون كەبەهۆی بۆردوومانەكاوە زیانیان پێگەیشتووە نوێدەكاتەوە ئەو هاووڵاتیانەشی خۆیان خانوەكانیان نوێدەكەنەوە حكومەت پارەیان بۆ خەرجدەكات.
لەوبارەیەوە عەبدولموتەهەر محەممەدخانی، وتەبێژی شارەوانیی تاران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، سەرەڕای دۆخی جەنگ، پڕۆژەكان نەوەستاون و هەفتەی داهاتوو وێستگەی میترۆی تەختی و قۆناغی دووەمی پڕۆژەی باخی روود دەرەی فەرەحزاد لە باكووری رۆژئاوای تاران دەكرێنەوە.
هاوكات لەبارەی زیانەكانەوە ووتی زیاتر لە 46 هەزار خانوو لە تاران زیانیان بەركەوتووە زیاتر لە 10 هەزار خۆبەخش و ئەندامی تیمیش سەرقاڵی نۆێكردنەوەن و تاوەكو ئێستا لەسەدا65ی ئەو خانووانەی زیانی كەمیان هەبووە، چاككراونەتەوە.
هەروەها وتەبێژی شارەوانیی تاران دڵنیایی دایە هاووڵاتییان، هەر خێزانێك بڕیار بدات بەشێك لە خانووەكەی خۆی چاكبكاتەوە، تەنیا بە پێشكەشكردنی پسووڵە، شارەوانی تەواوی تێچووەكەی بۆ دەگەڕێنێتەوە.
بەپێی ئامارەكانی شارەوانی تاران ، لە ماوەی جەنگدا هەزار و 966 خێزان لە 45 ناوەندی مانەوە و هۆتێل نیشتەجێ كراون و لەو ناوەندانەشدا خزمەتگوزاریی پزیشكی و كولتووری پێشكەش دەكرێ و چوار هەزار و 500 كەسیش پشكنینی دەروونییان بۆ كراوە.
لەئەنجامی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، بەهۆی هێرشەكانەوە تائێستا سێ هەزار و375 هاووڵاتی ئێرانی گیانیان لەدەستداوە و 46 هەزار یەكەی نیشتەجیبوونیس زیانیان بەركەوتووە.