فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە كارەبایییەكان لە بازاڕە سەرەكییەكانی ئەوروپادا لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2026 بە ڕێژەی سێیەك زیادی كردووە، ئەوەش دوای ئەوەی شۆفێرەكان بەدوای جێگرەوەیەكدا گەڕان بۆ ئەو بزوێنەرانەی بە سووتەمەنی كار دەكەن، چونكە جەنگی ئێران بووەتە هۆی گەورەترین بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا.
داتاكانی رێكخراوی ئی مۆبیلیتی ئەوروپا و و كۆمپانیای لێكۆڵینەوەی نیو ئۆتۆمۆتیڤ ، دەریدەخەن تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە كارەبایییە نوێیەكان بە ڕێژەی 29.4% زیادی كردووە و گەیشتووەتە نزیكەی 560 هەزار ئۆتۆمبێل. تەنها لە مانگی ئاداری رابردوودا، رێژەی تۆماركردن لە 15 بازاڕی ئەورووپادا 51.3% زیادی كردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە 240 هەزار ئۆتۆمبێل.
هەر پێنج بازاڕە گەورەكەی ئۆتۆمبێل لە ئەوروپا (ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا و پۆڵەندا) گەشەیەكی سەروو 40%ـیان لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە كارەبایییەكاندا لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا تۆمار كردووە، ئەمەش بەهۆی گرانبوونی نرخی سوتەمەنییەوە.