سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە

کوردستان 01:14 PM - 2026/04/20

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە. 
سەرۆک بافڵ بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەیان وەک سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی پیرۆزبایی لە سەید عەممار حەکیم کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست. 
لە کۆبوونەوەکەدا تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی بەهێز کە ببێتە مایەی پێشخستنی زیاتری وڵات جەختی لەسەر کرایەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو