ئەگەری بەشداری نەكردنی ئێران بۆ دانوستان ترسی بۆ جیهان درووستكردووە

عیراق 03:04 PM - 2026/04/20

هێشتا وادەی ئاگربەستە دوو هەفتەییەكەی نێوان واشنتۆن و تاران كە بە نێوەندگیری ئیسلام ئاباد ئەنجامدرا، تەواو نەبووە و دوو رۆژی ماوە، وەك ئاشكرایە جیهان چاوی لەسەریەتی و هیوای رێكەوتنی هەمیشەیی و كۆتایی هێنان بە شەڕ دەخوازن، هەرچەندە هەمووان دڵخۆشبوون كە هیچ نەبێت بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ئاڵۆزییەكان دووردەكەونەوە، بەڵام هەر زوو نیگەرانییەكان لە ئەگەری شكستی ئاگربەستی نێوان واشنتۆن و تاران پەرەی سەند، ئەویش دوای ئەوەی ئەمریكا رایگەیاند دەستی بەسەر كەشتییەكی بارهەڵگری ئێرانییدا گرتووە، كە هەوڵی شكاندنی گەمارۆی سەر بەندەرەكانی كۆماری ئیسلامیی دەدا، ئەمەش وایكرد تاران بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە بدات.
بۆیە هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە ئاشتییەكی بەردەوام لە ناوچەكەدا لەرزۆك دەركەوت، لە كاتێكدا ئێران رایگەیاند كە بەشداری لە خولی دووەمی دانوستانەكان ناكات، كە ئەمریكا هیوای خواستبوو پێش كۆتایی هاتنی ئاگربەستەكە لە رۆژی سێشەممە دەستپێبكات. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو