بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و عیراق خرایەبەر باس و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک.