د.لەتیف رەشید: خزمەتكردنی گەلی عیراق گەورەترین شانازی ژیانم بوو

کوردستان 03:39 PM - 2026/04/11

دكتۆر عەبدولەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆماری عیراق، وتارێكی ئاراستەی گەل كرد‌و تێیدا كشانەوەی خۆی لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار راگەیاند.

دكتۆر لەتیف رەشید لە وتارەكەیدا رایگەیاند، بەویژدانێكی ئاسودە‌و سوپاسگوزارییەوە لەگەڵتان دەدوێم سەبارەت بەو پرۆسەیەی كە پێكەوە ئەنجامماندا، دوای تێڕوانینێكی ورد، بڕیارم دا بۆ خولی دووەم وەك سەرۆك كۆمار خۆم كاندید نەكەم. 

راشیگەیاند، لە نەتەوە یەكگرتووەكان‌و لەچەندین وڵاتی جیهاندا پەیامێكی گەیاندووە كە ئەویش ئەوەیە، عیراق ئەمڕۆ پێگەیەكی ئاسایش و سەقامگیری هەیە‌و هاوبەشێكی ئامادەیە بۆ بەشداریكردن لەگەڵ جیهان لەرووی بازرگانی و وەبەرهێنانەوە.

دكتۆر لەتیف رەشید ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ یەكەمجار لەدوای شكستی داعشەوە میوانداری لوتكەی كۆمكاری عەرەبی كردووە، بەمەش بۆ جیهانی نیشان دا عیراق وەك یاریزانێكی چالاك لەناوچەكەدا پێگەی شیاوی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە، هەروەها زۆرجار لە پشت پەردەوە رۆڵی بونیادنەر‌و ناوبژیوانیان لەناوچەكدا بینیووە، چونكە ئاشتی بە ژاوەژاو دروست ناكرێ، بەڵكو بەئارامی و دیپلۆماسی دروست دەكرێت.

تەئكیدیشی كردەوە، گەل  شایەنی دیموكراسییەكی ڕاستەقینەیە بۆ ئەوەی دەسەڵات لەڕێگەی سندوقی دەنگدانەوە بەدەست بهێنرێت، نەك بە زۆر بسەپێندرێت، ئەم دیموكراسیە بەنرخە دەبێت بپارێزرێت، هەر بۆیە نایەوێت  كاندیدبوونی بەبێتە هۆكاری زیادبوونی جەمسەرگیری و لاوازكردنی یەكێتی وڵات، هەر لەبەر ئەم هۆكارەشە، لە كێبڕكێكە كشاوەتەوە.






بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو