هەیبەت حەلبووسی: لە
دانیشتنی سبەینێ شەممە ئامادەبن، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت داوا لە
سەرکردە سیاسیەکان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و خوشک و برایانی ئەندامی ئەنجومەنی
نوێنەران دەکەین لە دانیشتنی سبەبنێ شەممە ئامادەبن، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی
سەرۆک کۆمار و هەنگاونانە بۆ تەواوکردنی شایستەی دەستوری و سەرخستنی بەرژەوەندی
باڵای نیشتمانی لەسایەی ئەو دۆخە ئەمنی و ئابورییەی کە وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت، کە
پێویستە لەسەر هەموو لایەک بەرپرسیارتی نیشتمانی لەبەرچاوبگرن.
جەختیش
دەکەینەوە کە ناوی ئەو پەلەمانارانە بڵاو دەکەینەوە کە ئامادەنابن لەگەڵ
فراکسیۆنەکان بە بێ ئامادەبوونی پەرلەمانتارەکانیان بەمەبەستی ئاگاداربوونی ڕای
گشتی لەوبارەیەوە.
هەیبەت حەلبوسی
سەرۆکی
ئەنجومەنی نوێنەران
10 نیسان 2026