بڕیارە سبەینێ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق كۆببێتەوە و لایەنەكانی وەك هاوپەیمانێتییەكانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان و هێزەكانی دەوڵەت و حزبی تەقەدووم بەڕەسمی رایانگەیاندووە كە بەشداری لە دانیشتنەكەدا دەكەن.
لەم بارەیەوە هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاندووە، هەر فراكسیۆن و پەرلەمانتارێك بەشداریی كۆبوونەوەكە نەكات و ببێتە ئاستەنگ لەبەردەم تەواوكردنی هەنگاوە دەستوورییەكان ناوەكانیان بۆ ڕایگشتی بڵاودەكرێتەوە.
لای خۆشیەوە دیلان غەفور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند،پێویستە هەرچی زووە هەنگاوە دەستورییەكان تەواو بكرێن و كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێندرێت.
وتیشی، ئیرادەیەكی بەهێز لەناو پەرلەمانتاراندا هەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، زۆرینەی فراكسیۆنەكانیش پشتیووانی لە نزار ئامێدی، كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەن.