ئەمریكا داوای هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەكدارەكانی عیراق دەكات

عیراق 11:35 AM - 2026/04/10

  جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لەسەر هێرشكردنە سەر ناوەندێكی دیپلۆماسی ئەمریكا لە بەغداد، باڵیۆزی عیراق لە وڵاتەكەی بانگهێشت دەكات ‌و داوا دەكات عیراق گرووپە چەكدارەكان هەڵبوەشێنێتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، كریستۆڤەر لاندۆ جێگری وەزیری دەرەوە، بانگهێشتی باڵیۆزی عیراقی لە ئەمریكا كردووە  تا ناڕەزایەتی لەو هێرشە پێبگەیەنێت كە كراوەتە سەر ناوەندێكی دیپلۆماسی ئەمریكا لە بەغداد.

پێشتر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ڕایگەیاندبوو، رۆژی چوارشەممە، گرووپە میلیشیاكان بە درۆن چەند هێرشێكیان لە نزیك ناوەندی پاڵپشتی دیپلۆماسی لە بەغداد و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد ئەنجامداوە.

هەرچەندە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئاماژەی بە هەوڵی هێزە ئەمنیەكانی عیراق داوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو هێرشانە، بەڵام دووپاتیشی كردووەتەوە حكومەتی عیراق توانای ڕێگریكردن لەو هێرشانەی نییە.

بەپێی بەیاننامەكە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا چاوەڕوانی لە حكومەتی عیراق ئەوەیە، ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپە چەكدارانەی كە هاوپەیمانی ئێرانن و لە عیراقن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو