جەی دی ڤانس: هەوڵدەدەین دانوستانەكانمان لەگەڵ ئێران ئەرێنی بن

عیراق 07:05 PM - 2026/04/10

جێگری سەرۆكی ئەمریكا، بەمەبەستی دانوستان لەگەڵ ئێران لە بنكەی هێزی ئاسمانی ئەندرۆس لە ولایەتی مێریلاندەوە بەرەو ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان بەڕێكەوت ‌و پێش ئەوەی سواری فڕۆكەكەی ببێت بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند، كاردەكەن بۆ ئەوەی دانوستانەكانیان لەگەڵ ئێران، ئەرێنی بن.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا، كە سەرۆكایەتی وەفدی وڵاتەكەی دەكات بۆ گفتوگۆ‌و دانوستان لەگەڵ ئێران وتی، كاردەكەن بۆ ئەوەی دانوستانەكانیان لە پاكستان لەگەڵ ئێران، ئەرێنی بن. وتیشی، سەرۆك ترەمپ رێنمایی زۆر ڕوون و ئاشكرای پێداین سەبارەت بە دانوستانەكانی ئیسلام ئاباد، با بزانین شتەكان چۆن دەبن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو