زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار كەس روویان لە مینا كرد

کوردستان 03:52 PM - 2026/05/25

 زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار  موسڵمان،لە سەرەتای گەشتە ڕۆحییەكانیاندا بەرەو دەشتی پیرۆزی عەرەفات، كە نوێنەرایەتی لوتكەی ڕێوڕەسمی حەجە، لە ناو پلەی گەرمای بەرز و پێشبینیی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ چارەنووسی گرژییە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، روویان لە مینا كرد.

حاجیان بە جلوبەرگی سپی ئیحرامەوە، دوای ئەنجامدانی تەوافەی گەیشتن لە مزگەوتی گەورەی شاری مەككە گەیشتنە شاری مینا كە گەورەترین شاری چادرە لە جیهاندا.

ئەم تەوافە لەلایەن موسڵمانانەوە بۆ ڕێزگرتن لە كەعبە ئەنجام دەدرێت، كە لەلایەن پێغەمبەر ئیبراهیمەوە وەك یەكەم ماڵی پەرستن بۆ تاك و تەنهای خودا دروستكراوە.

پێش ئەوەی بەرەو مینا بڕۆن، حاجیان لە نێوان سەفا و مەروایان  ئەنجامدا، بە درێژایی ئەو ڕێگایانەی كە بە سیستەمی هەواگۆڕكێی پێشكەوتوو  بۆ كەمكردنەوەی گەرمای توند دابینكراوە.

ئەمساڵ هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی بێ وێنەی بە گواستنەوەی خزمەتگوزاری پزیشكی و دەرمان بۆ چیای عەرەفات گرتوەتەبەر  بۆ ئەوەی دەستبەجێ مامەڵە لەگەڵ هەر حاڵەتێكی فریاگوزاریدا بكات، هاوتەریب لەگەڵ دەستەبەركردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ حاجیان لە هۆتێلەكانی نزیك لە حەرام و دابینكردنی ژەمەكان لە ژێر چاودێری توندی تەندروستیدا.

ئەمساڵ جگە لە ئاڵۆزییە سیاسییەكان، حاجیان رووبەڕووی ئاستەنگێكی گەورەی كەشوهەوا دەبنەوە، كە پلەكانی گەرما لەمڕۆدا گەیشتە بەرزترین پلەی پێوانەیی كە 45 پلەی سیلیزییە، سەرەڕای ئەم دۆخەش ، هەستی خۆشی و ئارامی لە نێو حاجییاندا زاڵە. 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو