لە ساڵیادی ڕێكخراوە ئازادیخوازەکەتاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە‌ و سەرجەم گەنجانی کوردستان دەکەم

کوردستان 01:23 PM - 2026/05/25

بەڕێزان.. سكرتێر و سكرتاریەتی ڕێكخراوی ئازادی لاوان
لە ساڵیادی ڕێكخراوە ئازادیخوازەکەتاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە‌ و سەرجەم گەنجانی کوردستان دەکەم، هیوادارم ساڵی نوێی کارکردنتان سەرەتای قۆناغێكی نوێبێت و ببنە چەتری كۆكەرەوەی گەنجانی كوردستان.
لە سەرەتای دامەزراندنیەوە گەنجان باسكی بەهێزی یەكێتی بوون‌ و ئێستاش بە سەرۆكایەتی هەڤاڵ بافڵ، وەك سەرۆكێكی گەنج‌ و پاڵپشت بە وزە و توانای گەنجان یەکێتی و کوردستان بەرە و ئایندەیەکی پرشنگدار هەنگاو دەنێت.

ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو