بەكارهێنانی زیرەكیی دەستكرد؛ زانكۆی نێودەوڵەتیی قەیوان پانێڵێكی ڕێكخست داهێنان لە سەردەمی دیجیتاڵدا، ناونیشانی پانێڵێكە كە زانكۆی نێودەوڵەتیی قەیوان لەسەر بەكارهێنانی زیرەكیی دەستكرد ڕێكیخستبوو.
پانێڵەكە سەرنجی خستەسەر بەكارهێنانی زیرەكیی دەستكرد لە دروستكردنی ئاواز و گۆرانی، بەتایبەت كە ئێستا لە ڕێگەی بەرنامە دیجیتاڵیەكانەوە زیادیكردووە.
جگە لە زیانەكانی بەكارهێنانی زیرەكیی دەستكرد، سوودیشی هەیە، سوودەكانیشی لە پانێڵەكەدا باس كران، لەوانەش بۆ زیندووكردنەوە یاخود نوێكردنەوەی بەشێك لەو بابەتانەی هی ئەم سەردەمە نین.