سبەینێ‌ رێوڕەسمەكانی حەج دەستپێدەكەن

کوردستان 03:28 PM - 2026/05/24

دوای گەیشتنی ملیۆنان هاووڵاتی بۆ وڵاتی سعودیە، لە سبەی رۆژی دووشەمەوە كە دەكاتە  هەشتەم ڕۆژی مانگی زولحیجە، قۆناغی یەكەمی فەریزەی حەج دەستپێدەكات و تا كۆتایی رۆژانی جەژن بەردەوام دەبێت.
حاجییان سبەی دوای  نییەتهێنان، بەستنی ئیحرام و ئەنجامدانی تەواف، بەرەو ناوچەی مینا بەڕێدەكەون. ئەم هەنگاوە وەك یەكەم وێستگەی كردەیی حەج لە رۆژی 8ی زولحیجەدا هەژمار دەكرێت.لەرۆژی 9ی زولحیجەدا، حاجییان بەرەو كێوی عەرەفە بەڕێدەكەون. عەرەفە بە گرنگترین و سەرەكیترین روكنی حەج دیارییكراوە، كە تێیدا پێغەمبەری ئیسلام درودی خوای لێبێت دەفەرموێت( ئەل حەج عەرەفە)، واتە حەج عەرەفەیەو بەبێ وەستان لەو شوێنە فەریزەكە تەواو نابێت.
دوای ئاوابوونی خۆری رۆژی عەرەفە، كە لەناو هاووڵاتیان بە ڕۆژی (عارفە) ناسراوە، حاجییان ناوچەی عەرەفە جێدەهێڵن و بەرەو موزدەلیفە بەڕێدەكەون. لەوێ دەمێننەوە تا كاتی نیوەشەو یان بەرەبەیانی رۆژی دواتر.
لە رۆژی 10ی زولحیجە كە هاوكاتە لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، حاجییان جارێكی تر دەچنەوە بۆ مینا بەمەبەستی ئەنجامدانی شەیتان رەجمكردن. دوای ئەوە پڕۆسەی قوربانیكردن دەستپێدەكات و حاجییانی رەگەزی نێر سەری خۆیان دەتاشن یان قژیان كورت دەكەنەوە. هەروەها ئەو حاجییانەی پێشتر تەوافیان نەكردووە، لەم ڕۆژەدا تەواف دەكەن.
لەڕۆژانی دووەم، سێیەم و چوارەمی جەژنی قوربان، حاجییان بەردەوام دەبن لەرەجمكردنی هەر سێ جۆرەكەی شەیتان كە پێكهاتوون لە (بچووك، ناوەندو گەورە). لەكۆتایی هەموو رێوڕەسمەكانیشدا، حاجییان تەوافی ماڵئاوایی دەكەن. 
بەگشتی ڕێوڕەسمەكان لە 3 رۆژدا چڕ دەبنەوە، كە دوو رۆژیان پێش جەژنەو رۆژەكەی تر یەكەم رۆژی جەژنی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو