لە سەروبەندی دانوستانی ئەمریكا و ئێران و پرسی گەرووی هورمزدا، ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە دوو كەشتی بارهەڵگریی گازی سرووشتی بە ئاڕاستەی پاكستان و چین گەرووی هوورمز تێدەپەڕێنن.
یەكێك لە كەشتییەكان بە ناوی كەشتی میتسوی ژاپۆنی بووە، بەڵام لەسەر ئەم بابەتە هیچ راگەیێنراوێك بڵاونەكردووەتەوە، كەشتی دووەمییان بەناوی ئەلرەییانە، بەپێی زانییارییەكان كەشتییەكە گەرووەكەی بەجێهێشتووە و لە نێوان ئێران و عومانە، چاوەڕێ دەكرێت لە 27ی حوزەیران بگاتە چین.
بەپێی ئەو داتا و زانیارییانەی كێپلەر بڵاویكردووەتەوە، كەشتی ڤی ئێل سی سی ئیگڵی سەنگافوری كە نزیكەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی بەسرەی هەڵگرتبوو و رۆژی شەمە گەرووەكەی بەجێهێشت، چاوەڕێ دەكرێت لە 12 حوزیران بگاتە چین، هاوكات هەر رۆژی شەممە بارهەڵگرێكی هەڵگریی نەوتی عیراقیش گەرووەكەی لە پاش سێ مانگ بەجێهێشت.
دەرچوونی ئەم كەشتییانە لە گەرووی هوورمز لە كاتێكدایە دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بۆ گەشتن بە رێككەوتن بەردەوامە، خاڵێكی سەرەكی دانوستانەكانیش كردنەوەی گەرووی هورمزە كە چەند جارێك بەرپرسانی ئەمریكا هۆشدارییان لەسەر بڵاوكردووەتەوە.