قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا کۆبووەوە

کوردستان 12:30 PM - 2026/05/26

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتی ئیتاڵیا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە(26/5/2026) بە ئامادەبوونی تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا لە دوای پێکهاتنی حکومەتی نوێی عێراق، دەرفەتێکی نوێ هاتووەتە ئاراوە بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان. 

لە تەوەرێکی دیکەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتی ئیتاڵیا کرا لە بوارە جیاوازەکاندا. هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە کاری هاوبەشی زیاتر بکرێت بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەت لە بوارەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو