بەوتەی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی ئاداری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەكرێت.
لەوبارەیەوە عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان كردووەو پێیان راگەیاندوون رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە كە بەدیاریكراوی دەكاتە 15 و 16ـی نیسان، مووچەی مانگی ئاداری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەكرێت.
بەوتەی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بەڵێنی ئەوەی پێداون ئەگەر بگونجێت هەوڵدەدەن كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ رۆژی سێشەممە 14ـی نیسان پێشبخەن.
رۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆران خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كە بڕەكەی 957 ملیار و 122 ملیۆن دینارە، لەدوای ئەوەش وەزارەتی درایی خشتەی مووچەی مانگی ئاداری بڵاوكردەوەو لە رۆژی یەكشەممە 12ـی نیسانەوە دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێتو رۆژی سێشەممە 14ـی نیسان كۆتایی پێدێت