بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغداد کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عیراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکان کرایەوە.
دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و دووپات لە تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان کرایەوە.