سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە.

کوردستان 11:14 PM - 2026/04/10

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەغداد کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی وەزیری دادی عیراق ئامادەبوون، دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە خرایەبەر باس و جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی وڵات کرایەوە.
بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار جەختی لەسەر کرایەوە، ئەوەش لەپێناو تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و پاراستنی سەقامگیریی سیاسیی عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو