لوبنان و ئیسرائیل لە واشنتۆن كۆدەبنەوە

عیراق 02:10 PM - 2026/04/11

حكومەتی ئیسرائیل و لوبنان لە رۆژانی داهاتوودا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەست بە گفتوگۆ دەكەن؛ ئیسرائیلیش تەئكید دەكاتەوە، ئامادە نییە هیچ گفتوگۆیەك لەبارەی ئاگربەست لەگەڵ حیزبوڵای لوبنان بكات.

 یەحیێل لێیتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریكا رایگەیاند، تەلئەبیب ڕەزامەندی پیشانداوە بۆ دەستپێكردنی "دانوستاندنی ئاشتیی" لەگەڵ حكومەتی لوبنان. بڕیارە گفتوگۆكانیش رۆژی سێشەممە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە واشنتۆن دەستپێبكەن.

 باڵیۆزی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئیسرائیل رەتیدەكاتەوە باس لە ئاگربەست لەگەڵ حیزبوڵا بكات، كە بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆ سەر ئیسرائیل و بەربەستی سەرەكیی بەردەم ئاشتیی نێوان هەردوو وڵاتە.
 
ئەمەش لەكاتێكدایە، سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای مانگی رابردوو و دوای هێرشی مووشەكی حیزبوڵا، هێرشێكی بەرفراوانی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر خاكی لوبنان دەستپێكرد.

 بەگوێرەی ئامارە ڕەسمییەكانی لوبنان، لە چەند هەفتەی رابردووی شەڕ و پێكدادانەكاندا زیاتر لە 1950 كەس كوژراون‌و تەنیا لە چوارشەممەی رابردوودا 350 كەس كوژران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو