دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە خوێندنی ئۆنلاینی راگرت و خوێندنی وانەكانی لە ناو پۆلدا راگەیاند، مامۆستا عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە ناو هۆڵەكان، بڕیارێكی باشە و لە هەلومەرجێكی باشدایە، گەڕانەوەی خوێندكارانیش بۆ ناو هۆڵەكانی خوێندن كارێكی گرنگە .