جەواد زەریف: ئێران جدییەتی خۆی بۆ ئاشتی پیشانداوە

عیراق 03:27 PM - 2026/04/11

 ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران رایگەیاند، ئێران بە ناردنی تیمێكی دانوستانكار بە هەبوونی دەسەڵاتی بڕیاردانەوە بۆ پاكستان بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا جدییەتی خۆی بۆ رێككەوتن پیشانداوە. 

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران داوای لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كرد، چیتر گوێ لەو كەسانە نەگرێت كە لەلایەن دادگا نێودەوڵەتییەكانەوە داواكراون كە مەبەستی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلە، چونكە ئەو كەسانە هانی دەدەن بۆ شەڕ. 

وتەكانی جەواز زەریف لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ 11ی نیسانی 2026 دانوستان لەنێوان وەفدی دانوستانكاری ئەمریكا و ئێران لە پاكستان دەستیپێكرد بەمەبەستی گەیشتن بە رێككەوتنی ئاشتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو