نووسینگەی داواكاری گشتی ئێران بە تۆمەتی پشتیوانیكردن،سزای دارایی توند بەسەر ژمارەیەك ئەكتەر، وەرزشوان و رۆژنامەنووسی وڵاتەكەیدا دەسەپێنێت.
نوسینگەی داواكاری گشتی ئێران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سزایان بەسەر زیاتر لە 100 كەسایەتی دیاری ئێرانیدا سەپاندووە، رێكارە یاساییەكانیش بریتین لە دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم سەروەت و سامانی ئەو كەسانە و بلۆككردنی هەژمارە بانكییەكانیان لە ناوخۆی وڵاتدا.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لیستەكە چەندین ناوی ناسراوی لە بوارە جیاوازەكاندا گرتووەتەوە، لەوانە ژمارەیەك ئەكتەر، وەرزشوان، بەڕێوەبەر و ڕۆژنامەوان. لە ناو سزادراوەكاندا، ئاماژە بەو ڕۆژنامەوانانە كراوە كە لە دەرەوەی وڵات و لە تۆڕەكانی وەك ئیسرائیل ئینتەرناشناڵ كاردەكەن، هەرچەندە وردەكاری زیاتر لەسەر ناوەكان و جۆری تۆمەتەكان ئاشكرا نەكراوە.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت كە لە 9ی ئاداری ڕابردوودا، ئێران هۆشداری دابووە ئەو هاووڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین كە ئەگەر لایەنگری یان هاوكاری ئەمریكا و ئیسرائیل بكەن، دەست بەسەر موڵك و ماڵەكانیاندا دەگیرێت. ئێران ئەم هەنگاوەی وەك سزایەك بۆ ئەو كەسانە دیاری كردووە كە بە وتەی خۆی پشتیوانی لە نەیارانی دەوڵەت دەكەن.