كۆمكاری عەرەبی: ئێران قەرەبووی زیانەكانی عیراق و وڵاتانی تر بكاتەوە

عیراق 11:25 AM - 2026/03/30

ئەنجوومەنی وەزیرانی كۆمكاری عەرەبی،داوا لە ئێران دەكات بە شێوەیەكی دەستبەجێ و تەواو قەرەبووی هەموو ئەو زیانانە بكاتەوە كە بەهۆی هێرشەكانییەوە بەر ولاِتانی عەرەبی كەوتوون. 

ئەنجوومەنی كۆمكاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزیران كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە، بە سەرۆكایەتیی وەزیری دەرەوەی بەحرەین ئەنجامدا، بۆ تاوتێكردنی ئەو هێرشانەی كە كراونەتە سەر سەروەریی هەشت وڵاتی عەرەبی.

 لە راگەیاندراوی كۆتایی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، ئەنجوومەنەكە بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشە مووشەكی و فڕۆكە بێفڕۆكەوانانەی ئێران دەكات كە لە 28ـی شوباتی 2026ەوە بە شێوەیەكی ستەم و ترسنۆكانە كراونەتە سەر وڵاتانی (عیراق ،ئوردن، ئیمارات، بەحرەین، سعودیە، عومان، قەتەر و  كوەیت).

ئەنجوومەنەكە ئەم هێرشانەی بە پێشێلكردنی روونی یاسا نێودەوڵەتییەكان و بنەماكانی دراوسێیەتی باش وەسف كرد.

كۆمكاری عەرەبی داوای كرد ،ئێران قەرەبوویەكی تەواو، كاریگەر و دەستبەجێ پێشكەشی هەموو قوربانییەكان بكات لە بەرامبەر ئەو زیانە گیانی و مادیانەی كە بەر ژێرخانە هەستیارەكان، وەك وێستگەكانی وزە، ئاو، فڕۆكەخانە و باڵەخانە مەدەنییەكان كەوتوون.
راشیگەیاند ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبی یەك پاكێجە و دەستدرێژی بۆ سەر هەر وڵاتێك وەك دەستدرێژی بۆ سەر هەمووان دەبینرێت.
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو