دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەڵێت ، ئێران بەشێكی زۆری پێشنیارە 15 خاڵیەكەی ئەمریكای قبوڵكردووە و ، رەزامەندیشی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی لەمڕۆوە بۆ ماوەی چەند رۆژێك ، رێگە بە 20 كەشتی نەوتهەڵگربدات، بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن.
دۆناڵد ترەمپ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، تەنها دەتوانم بڵێم كە ئێمە كاری زۆر باش دەكەین لەو دانوستانانەدا لەگەڵ ئێران ، بەڵام ئێوە ناتوانن ئەنجامەكەی ببینن ، چونكە ناچارین بۆردومانیان بكەین .
كاتێك پرسیار لە ترەمپ كرا كە ئایا ئێران وەڵامی پلانی ١٥ خاڵیی داوەتەوە كە ئەمریكا پێشنیاری كردووە، ترەمپ رایگەیاند،ئەوان لەسەر زۆربەی خاڵەكان رازی بوون،هەرچەندە ترەمپ لەكاتی وەڵامدانەوەی رۆژنامەنوسەكان وردەكاری دانوستانەكانی لەگەڵ ئێران باس نەكرد بەڵام رایگەیاند،تاران لەسەر پلانەكانی ئەمریكا هاوڕایە و رەنگە كۆتایی هاتنی شەڕەكە نزیك بێت.
ترەمپ لە لێدوانەكانیدا باسی لەوەكرد،سوپای ئەمریكا زۆرێك لەو ئامانجە ئێرانیانەی كە لەمێژە بەدوایاندا دەگەڕێت لەناوبردووە و ئێستاش لەگەڵ تاران رێككەوتوون كە لەمڕۆ دووشەممەوە رێگە بە تێپەڕبوونی 20 كەشتی بدات وەك نیشاندانی نیاز پاكی.
ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو،ئەمریكا لە هەموو كاتێك نزیكترە لە رزگاركردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەڕەشەكانی ئێران و ئاماژەی بەوەشكردبوو،وڵاتەكەی ئێستا خەریكی لەناوبردنی كۆگای مووشەك و بنكەی پیشەسازی بەرگری ئێرانە.