رۆژنامەی كەیهانی نزیك لەنووسینگەی رابەری كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاویكردووەتەوە، جەنگ ئەو كاتە كۆتایی دێت كە مەرجە پێشنیاركراوەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران جێبەجێ بكرێن.
رۆژنامەكە مەرجەكانی ئێرانی بە نۆ خاڵ دەستنیشانكردووە ،
كە خاڵی یەكەم بریتییە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەناوچەكەو نەمانی بنكەكانیان لەرۆژئاوای ئاسیا،
جێبەجێكردنی سیستمی رەسمی، یاسایی-ئابووریی هاتووچۆی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز لەژێر سەروەریی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
هێرشنەكردنە سەر عیراق، لوبنان و بەرەی موقاوەمە، هەڵوەشاندنەوەی سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمریكا،
ئازادكردن و گەڕانەوەی دەستبەجێی داراییە بلۆكەكراوەكانی ئێران لە ئەمریكا و وڵاتانی تر.
ناساندنی ئەمریكاو ئیسرائیل وەك دەستدرێژیكارو پێدانی قەرەبووی سەرەتایی تاكاتی یەكلاییكردنەوەی كۆتایی زیانەكان،
كۆتاییهێنان بەبانگەشەكانی ئیمارات بۆ سێ دوورگەكە (تونبی گەورە، تونبی بچووك و ئەبوومووسا) لە رێگەی دەركردنی راگەیێندراوی رەسمییەوە،
پابەندبوونی كردەیی دەستدرێژیكاران بەراگرتنی هەمیشەیی جەنگ.
خاڵی نۆ یەم و كۆتایی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمییە كە ئێران بەهۆی كەوتنە مەترسیی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی لەبەر ئەندامبوون لە پەیماننامەی قەدەغەكردنی چەكی ئەتۆمی،
كشانەوەی خۆی بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رادەگەیەنێت، هەر كاتێكیش بەرژەوەندییەكانی ئێران بیخوازێت، دەگەڕێتەوە بۆ ناو پەیماننامەكە.