خاتەمولئەنبیا: سنوورداركردنی جووڵەی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز بەردەوام دەبێت

عیراق 02:04 PM - 2026/03/28

ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا رایگەیاند، هێزە چەكدارەكان و سوپای پاسداران، بەردەوام دەبن لە هێرشكردن بۆ سەر پێگەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە‌و بە ئامانجگرتنی قوڵایی خاكی ئیسرائیل. 

زولفەقاری دەڵێت، لە دوایین گورزەی ئۆپراسیۆنەكانیان توانیویانە چەندین پێگەی گرنگی ئەمریكا لە ناوچەكە‌و هەروەها لە ناو خاكی ئیسرائیل بكەنە ئامانج. دەشڵێت، هێزەكانیان بەردەوام دەبن لە دەست بەسەرداگرتن و كۆنترۆڵكردنی جوڵەی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز و ئاوەكانی كەنداو.

هەڕەشەی هێزە چەكدارەكانی ئێران لە كاتێكدایە، نزیكەی مانگێكە جەنگ لە نێوان هاوپەیمانی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بەردەوامە، لە 24 سەعاتی رابردووشدا بەهۆی هێرشی چڕی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی پیشەسازی ئاسن و پۆڵای ئێران، جگە لە زیانی مرۆیی، زیانی سەدان ملیۆن دۆلاری بەو وڵاتە گەیاندووە.



بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو