دوای نزیكەی مانگێك لە بەردەوامبوونی شەڕ لەنێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، حوسییەكانی یەمەن چوونە ناو جەنگەكەوە و سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، مووشەكێك لە یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل ئاڕاستەكراوە.
سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، دوای دەستپێكردنی شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە 28ـی شوبات، بۆ یەكەمجارە مووشەكێك لە یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل ئاڕاستەبكرێت.
درەنگانی شەوی رابردووش، یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازی حووسییەكان رایگەیاند، هەركاتێك دەریای سوور بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكارهات، هەروەها هەر هاوپەیمانییەتییەكی تر بچێتە پاڵ ئەمریكا و ئیسرائیل لە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێرانو هەر وڵاتێكی تری ئیسلامی هێرشەكانیان دەسستپێدەكاتەوە .