فڕۆكەیەكی كۆڵۆمبی بە 80 سەربازەوە كەوتەخوارەوە

عیراق 10:10 AM - 2026/03/24

لێپرسراوانی كۆڵۆمبیا كەوتنەخوارەوەی فرۆكەیەكی سەربازییان لەكاتی فڕیندا ڕاگەیاند، كە 80 سەربازی تێدابووە.

فڕۆكەكە لەنزیك سنووری ئیكوادۆر كەوتووەتە خوارەوە، هێشتا لێپرسراوانی كۆڵۆمبیا لە هۆكاری كەوتنەخوارەوە و ژمارەی سەربازەكانی ناوی دڵنیا نین، بەڵام باس لەوەدەكەن لە جۆری "هێركۆلیز" بووە و دوای ماوەیەكی كەم لە فڕینی كەوتووەتە خوارەوە،

سوپای كۆڵۆمبیاش دەڵێت تیمی دوو كەتیبەی تێدا بووە كە 80 سەرباز دەكات.
دەسەڵاتدارانی كۆڵۆمبیا رایانگەیاندووە كە دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە كردووە، هیچ زانیارییەكی زیاتریان لەوبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو