سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆری ئەمریكا وەك نیگەرانی بەرامبەر شەڕی ئێران دەستی لەكاركێشایەوە

عیراق 05:58 PM - 2026/03/17

جۆ كێنت، سەرۆكی دەزگای نیشتمانی دژە تیرۆری ئەمریكا و هاوپەیمانی دێرینی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ، لە نامەیەكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردووەتەوە، ڕایگەیاندووە كە بەهۆی شەڕی ئێرانەوە دەستی لە كار كێشاوەتەوە، كێنت كە پێشتر سەربازی هێزی تایبەتی (گرین بێرێت) بووە، لە ڕاگەیاندراوەكەیدا نووسیویەتی: بەویژدان و باوەڕی خۆیەوە ناتوانێت پشتگیری لە شەڕی بەردەوام لەگەڵ ئێران بكات، ئێران هیچ مەترسییەكی لەسەر وڵاتەكەمان دروست نەكردبوو. ڕوونە كە ئەم شەڕە بەهۆی فشاری ئیسرائیل و لۆبی بەهێزی ئەمریكی لایەنگری ئیسرائیل دەستی پێكردووە.
ئەو دەزگایەی كە كێنت سەرۆكایەتی دەكات، بەرپرسە لە كۆكردنەوەی زانیاری و دەربارەی هەڕەشە تیرۆریستییەكان و بنكەیەكی تایبەتی هەیە بۆ تۆماركردنی تیرۆریستە ناسراو و گومانلێكراوەكان.
كێنت لە نامەكەیدا كە ئاراستەی سەرۆك ترەمپی كردووە، ئاماژەی بەوەكردووە كە پشتگیری لە بەهاكانی ترەمپ دەكات لە ماوەی یەكەم خولیدا، بەڵام پێیوایە ترەمپ بە هەڵە ڕازی كراوە بە شەڕی ئێران و دەڵێت: ناتوانم پشتگیری ناردنی نەوەی داهاتوو بكەم بۆ شەڕكردن و مردن لە شەڕێكدا كە هیچ سوودێكی بۆ گەلی ئەمریكی نییە و بەهای گیانی ئەمریكییەكانی نییە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو