لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە، ئامادەی بوون، دوایین پێشهاتە سەربازی و ئەمنییەکان لە ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق خرایەبەر باس.
سەرۆک بافڵ رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم جەنگەی ناوچەکەی گرتووەتەوە و ناشبێتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ، جەخت لە دۆستایەتیمان لەگەڵ هەموو لایەک دەکەینەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە تەواوی هێزە ئەمنییەکان کرد وەک هەمیشە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان لەپێشینەی کارەکانیان بێت و رێگەنەدەن لەلایەن هیچ گرووپ و لایەنێکی لادەر لە یاساوە مەترسی بۆ ژیانی خەڵکەکەمان دروست بکرێت.