ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە كۆدەبێتەوە.
بەپێی كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە، سەعات نۆی شەو، ئەنجومەنەكە لە بارەی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە كۆدەبێتەوە.
بەپێی كارنامەكە، هەریەكە لە جێگری سەرۆك وەزیران كە وەزیری نەوتی عیراقیشە لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان، بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دەرهێنان و بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دابەشكردن، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) و بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان و چەند لێپرسراوێكی تر، ئامادەی كۆبونەوەكە دەبن.