سەرۆك كۆماری ئێران، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك فەڕەنسا، هەڵوێستی وڵاتەكەی سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و هێرشەكان تاوتوێ كرد.
مەسعود پزیشكیان سەرۆكی ئێران، لە پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویەتی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ئەنجامداوە،
لە پەیوەندییەكدا، تەئكیدیكردووەتەوە ، كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم جەنگە دڕندانەیەی دەستپێنەكردووە، بەڵام مافی خۆیەتی وەڵامی هەر دەستدرێژییەك بداتەوە.
مەسعود پزیشكیان دەشڵێت، بەرگریكردن لە بەرامبەر هەر هێرش و دەستدرێژییەك، مافێكی سروشتییە و ئەوانش زۆر بە باشی دەزانن چۆن ئەو بەرگرییە بكەن.
لە بارەی هێشەكانی ئێران بۆ سەر بنكە و پێگەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكە، پزیشكیان داوای كرد، بەكارهێنانی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دژی ئێران رابگیرێت، بە پێچەوانەوە ئەو بنكانە دەبنە ئامانجی رەوای كۆماری ئیسلامی ئێران.