عەباس عیراقچی: بەهیچ جۆرێك پەیوەندیم بە ویتكۆڤەوە نەكردووە بۆ ئاگربەست

عیراق 10:43 AM - 2026/03/17

لەسەرئەو دەنگۆیانەی كە باس لەوە دەكەن وەزیری دەرەوەی ئیران داوای لە نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ كردبێت كە كۆتایی بەجەنگ بهێندرێت، عەباس عیراقچی،وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی ، دوایین پەیوەندیم لەگەڵ ستیڤن ویتكۆڤ، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ،ئەو كاتەبوو كە هێشتا دۆناڵد ترەمپ بڕیاری كوشتنی دیبلۆماسیەتی نەدابوو.

عیراقچی دەشڵێت، لەكاتی جەنگدا هیچ گفتووگۆیەكم لەگەڵ نوێنەری سەرۆكی ئەمریكادا ئەنجام نەداوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران باسلەوەشدەكات، هەموو ئەو دەنگۆ و بانگەشانە رەنگە تەنها بۆ چەواشەكردنی بازرگانانی نەوت و رای گشتی بێت.

ئەم قسەیەیەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت كە ماڵپەڕی ئەكسیۆس لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردبوو، عیراقچی نامەی بۆ ستیڤ ویتكۆف نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا ناردووە و داوای راگرتنی شەڕی كردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو