لەبری نێوەندگیری و هەوڵدان بۆكۆتایهێنان بەجەنگ،وڵاتانی كەنداو داوایەكیان ئاراستەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ كردووە و دەڵێن لە هێرشەكانت بۆسەر ئێران بەردەوامبە.
ئەمڕۆ 17 ی ئادار ئاژانسی هەوالی رۆیتەرز بڵاویكردەوە ، كە وڵاتانی كەنداو هەڵوێستی خۆیان بەڕوونی لەبارەی جەنگی ئەمریكاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران راگەیاندووە و بۆ ئەو مەبەستە داوایان لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ كردووە لە جیاتی بیركردنەوە لە راگەیاندنی ئاگربەست، هەوڵبدەن لەهێرشەكانیان بۆ سەر تاران بەردەوام بن و گورزی بەهێزتر لە ئێران بووەشێنن.
وڵاتانی كەنداو داواشیانكردووە ، ئیدارەی دۆناڵد ترەمۆپ جارێكی تر دەرفەت نەدەنەوە بەئێران و سوپای ئەو وڵاتە كە خۆیان رێكبخەنەوە و وەك پێشتر بەهێز ببنەوە.
هەروەها وڵاتانی كەنداو دەڵێن پەكخستنی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز ئەمە بەزاندنی تەواوی هێڵە سورەكانە لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
لای خۆشیەوە عەبدولعەزیز سەقەر، سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوەی كەنداو ئاماژە بەوە دەكات لە سەرەتای ململانێكاندا دژایەتی شەڕ دەكرا، بەڵام كاتێك ئێران ڕاستەوخۆ دەستی بە هێرشكردنە سەر وڵاتانی كەنداو كرد، هاوكێشەكە گۆڕا و ئێران وەك "دوژمن" ناسێنرا.
لە هەفتەكانی ڕابردوودا، مووشەك و درۆنەكانی ئێران چەندین فڕۆكەخانە، بەندەر و دامەزراوەی نەوتییان لە ناوچەكە پێكاوە، ئەمەش وێنەی سەقامگیریی كەنداوی لەبەردەم وەبەرهێنەران و گەشتیاراندا لەكەدار كردووە.