سوپای پاسداران لە خوراسانی رەزەوی دەڵێت، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و لە ئۆپەراسیۆنێكدا 10 سیخوڕی خەڵكی دەرەوەی وڵات لەناو پارێزگاكە دەستگیر كراون.
ئاماژە ی بەوەشداوە،چوار لەو كەسانە لەكاتی كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر دامودەزگا هەستیارەكان و ژێرخانی ئابووری ئێران دەستگیر كراون.
سوپای پاسداران دەشڵێت، پیلانی تیمێكی سێ كەسی سەربە سەڵتەنەت خوازەكان و رەزا پەهلەوەی، كوڕی شای پێشووی ئێران كە لە هەوڵی كردەوەی مەیدانیدا بوون، پوچەڵ كراوەتەوە و دەستگیر كراون.
دوای سەرهەڵدانی جەنگی ئێران كە لە 28ـی شوباتی 2026دەستیپێكرد، حكومەت و سوپای ئێران چەندین جار رایگەیاندووە كە ژمارەیەك سیخوڕیان لەناو خۆی وڵاتەكەیان دەستگیر كردووە.