شەوی رابردوو لە بەشێكی زۆر لە شارەكانی ئێران هاووڵاتیان رژانە سەر شەقامەكان و پشتیوانی خۆیان بۆ حكومەت و سوپای پاسدارانی ئێران دوپاتكردەوە،
ئەوەی دەیبینن دیمەنی هاواری شەوانەی هاووڵاتیانی شاری ئەهوازە بۆ پشتیوانیكردن لە سیستەمی كۆماری ئیسلامی ئێران، هاوكات هاووڵاتیانی پارێزگای ورمێ لەسەر شەقامەكان وەستاون و پشتیوانی خۆیان بۆ حكومەت و دەسەڵاتی ئێران دووپاتدەكەنەوە.
هەروەها لە شاری تاران و خورەم ئاباد هاووڵاتیان لەشەوی پازدەهەمینی ماتەمینی بە ئامانجگرتنی ئایەتوڵڵا خامنەیی جارێكی تر پشتیوانی خۆیان بۆ سیستەمی دەسەڵاتداری لە كۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتدەكەنەوە و دژی نەیاران و دوژمنانی گەلی ئێران دروشمی جۆراو جۆر دەڵێنەوە.
ئێستا لەبەشێكی زۆر لە شارەكانی ئێران هاوڵاتیان هاوسۆزن لەگەڵ دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران و دژی هەنگاو كردارەكانی دوژمنانی سیستەمی دەسەڵاتداری ئێران وەستاونەتەوە و پشتگیری لەدەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن.