ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دوو ملیۆن دۆلاری لە سندوقی فریاكەوتن تەرخانكرد بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی تەندروستی لە عیراق و لوبنان و سوریا.
رێكخراوەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا تەرخانكردنی یەك ملیۆن دۆلار بۆ لوبنان، 500 هەزار دۆلار بۆ عیراق و 500 هەزار دۆلاری تریشی بۆ سوریا ڕاگەیاند.
مەبەست لە تەرخانكردنی ئەو هاوكارییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی بارودۆخە نائاساییەكانە، لە ڕێگەی دابینكردنی فریاگوزاریی تەندروستیی گشتی، فراوانكردنی چاودێری بۆ بریندارەكان، بەهێزكردنی چاودێریی نەخۆشخانەكان، كڕین و دابەشكردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی.
ئەمە جگە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاریی تەندروستیی كۆمەڵگە.