لەو كاتەوەی ئەمریكا و ئیسرائیل لە 28 ـی شوباتەوە هێرشی هاوبەشیان بۆ سەر ئێران دەستپێكردووە، تا ئێستا نزیكەی دوو هەزار كەس كوژراون، لەو ژمارەیەش 13 یان سەربازی ئەمریكین. دوایین قوربانیانیش شەش كارمەندی فڕۆكەیەكی پڕكردنەوەی سووتەمەنی بوون كە لە لە عیراق كەوتە خوارەوە.
بەپێی میدیاكانی ئەمریكا، كۆی گشتی برینداران لەڕیزەكانی سوپای ئەمریكا گەیشتووەتە نزیكەی 200 سەرباز، لەنێویاندا نزیكەی 170 سەرباز دوای وەرگرتنی چارەسەر گەڕاونەتەوە خزمەتی سەربازی. لە ناو ئەو سەربازانەشی گیانیان لەدەستداوە، شەش سەرباز لە یەكی ئادار لە كاتی هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر بەندەری شوایبە لە كوەیت كوژراون. لە 12ـی ئاداریشدا بەهۆی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی سوتەمەنی لە عیراق سەرجەم ئەندامانی فڕۆكەكە كە شەش سەرباز بوون گیانیان لەدەستداوە.
مووشەكەكانی ئێران توانای ئەوەیان نیە بگەنە ئەمریكا، هەر بۆیە تاران دەیەوێت لە رێگەی هێرش كردنەسەر بنكە سەربازی و ستراتیژییەكانی ئەمریكا زیان بە واشنتۆن بگەیەنێت و وەڵامی ئەو هێرشانە بداتەوە كە دەكرێنە سەری.